له‌ماوه‌كانی رابردوودا ئیسرائیل چه‌ند جارێك هێرشی كردۆته سه‌ر ئێران ، به‌ڵام نه ئێران و نه میلیشیاكانی، بۆ جارێكیش وه‌ڵامی ئیسرائیل- یان نه‌داوه‌ته‌وه .
زافر عانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئێران له‌هه‌مه‌به‌ر هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل وامان لێده‌كات بپرسین: كه‌واته فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی و چه‌كه رۆكیتییهكان و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ، له‌به‌رامبه‌ر كێ به‌كارده‌هێندرێن.
هه‌روه‌ها زافر عانی ده‌ڵێت: كێشه‌كه له‌وه‌دایه نه ئێران و نه میلیشیاكانی، وه‌ڵامی ئیسرائیل ناده‌نه‌وه.
شایانی باسه له‌ماوه‌كانی رابردوودا ئیسرائیل چه‌ند جارێك هێرشی كردۆته سه‌ر ئێران و زیانی زۆری به‌و وڵاته گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.