Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:45

لەسەر سنوری نێوان بۆسنە و کرواتیادا دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کۆچبەران

کوردستان TV
100%


ده‌زگای لووتكە بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌: به‌پێی به‌دواداچوونمه‌كانمان  ، چەندین ئافره‌ت و پیاوی کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە دەستدرێژیان دەکرێتە سەر و کەلوپەل و پارە و مۆبایلەکانیان لێدەسێنرێت. 
لە دوایین ڕووداویشدا، ئافره‌ته‌ کۆچبەرێک دانی بەوەدانا کە لە مانگی شوباتدا و لە کاتی ناردنەوەیدا بۆ سنوری بۆسنە، شایەتی چەندین دەستدرێژی بووە و یەکێک لە قوربانییەکان خۆی بووە. وە ڕاشیگەیاند کە یەکێک لە ئەفسەرەکان بە چەقۆ هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە. 
لووتكه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: جگە لە دەستدرێژی بۆ سەر ئافره‌تان ، پیاوان و منداڵانیش بە زۆرەملێ جلوبەرگەکانیان لەبەردا دادەنرێت و بە لێدان بەرەو سنوری بۆسنە دەنێردرێنەوە. بەڵام بە بیانوی نەبوونی بەڵگە، حکومەتی کرواتیا تۆمەتەکان ڕەت دەکاتەوە. 
ئەم بابەتانە لەلایەن کۆچبەران خۆیانەوە ئاشکرادەکرێن و لە یەکێکی دیکە لە ڕووداوەکاندا، پیاوێکی کۆچبەر ڕایگەیاند کە بەبەرچاوی منداڵەکانییەوە بە چەقۆ هەڕەشەی لێکراوە: "تێناگەم چۆن دەتوانن لەبەرچاوی منداڵەکانم واملێبکەن."
یەکێک لە ڕێکخراوە مرۆییەکانیش داوادەکات کە کار بکرێت بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و دەستدرێژی و ناردنەوەی زۆرەملێی کۆچبەران.ؤ

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.