Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:21

نێچیرڤان بارزانی: پاراستن و قووڵکردنەوەی کولتووری پێکەوەژیان ئەرکی هەموو لایەکمانه‌

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی هەرێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری ده‌كات

بەڕێزان سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەركردایەتیی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری

لە چل و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوە تێکۆشەرەکەتاندا، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگران و جەماوەری بزووتنەوەکەتان دەكەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا، داكۆكى لەسەر فرەییی سیاسی و پێکەوەیی و تەباییی لایەنە سیاسییەکان و چارەنووسی هاوبەشی هەموو نەتەوە و ئایین و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەمەوە و پاراستن و قووڵکردنەوەی کولتووری پێکەوەژیان ئەرکی هەموو لایەکمانه‌.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم، بەو ئومێدەی بۆنەکانی داهاتوو لە دۆخێکی ئاسوودە و باشتردا بکەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2021/4/12

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.