لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه بەشێك لە تۆڕە كۆنەكانی ئاوی خواردنەوەی چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر دەگۆڕدرێن و ئێستاش پرۆژەكە بە درێژیی 18 كیلۆمەتر كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
شارهوانی رایدهگهێنێت: پرۆژەكە لەسەر قەرزی درێژخایەنی ئاژانسی ژاپۆنی جێبەجێ دەكرێت، كە پێشتر گرێبەستەكەی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرابوو، ئێستاش لە چەند گەڕەكێكی ناو شاری هەولێر دەستكراوە بە كاركردن تێیدا و تا ئێستا 11.8ی كۆی پرۆژەكە جێبەجێ كراوە.
وهزارهتی شارهوانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: كهئەو تۆڕانەی ئاوی خواردنەوە كە دەگۆڕدرێن، ئاسن و زۆر كۆن بوون و لەزۆر شوێنیشدا تێكچوو بوون، بۆیە ئێستا بە پایپی HDP دەگۆڕدرێن كە دروستكراوی وڵاتی ئیتاڵیایە.
لهكۆتاییدا وهزارهت رایدهگهێنێت: پرۆژەكە لەسەر قەرزی درێژخایەنی ژاپۆنی و بە پشتیوانی ڕێكخراوی جایكای ژاپۆنی جێبەجێ دەكرێ و بڕیارە لە ماوەی ساڵێكدا تەواو ببێت، كە درێژی ئەو بەشەی پرۆژەكە كە ئێستا كاری تێدا دەكرێت 18 كیلۆمەترە و تا ئێستا 11.8ی لێ جێبەجێ كراوە.
شوان عهزیز
تۆڕەکانی ئاوی خواردنەوە لەهەولێر دەگۆڕدرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.