ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی رایده‌گه‌ێنێت: پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی به كوردستان24ی رایگه‌یاند، كۆمكاری عه‌ره‌بی پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌ش كرد، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی یاسای بودجه، مایه‌ی دڵخۆشی ئێمه‌یه و به‌رپرسیاریه‌تی پابه‌ندبوونیش له به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بینم.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ئه‌ندام ناكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه گرنگی به عێراقی فیدراڵ ده‌ده‌ین، كه هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی بودجه‌ی (2021)ی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: ئێمه دڵخۆش بووین به‌و رێككه‌وتنه‌ی له باره‌ی بودجه كراوه، له‌و سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا، هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیم له به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی بینی، بۆ پابه‌ندنبوون به پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی راشیده‌گه‌ێنێت: ئاماژه‌ی به‌وه كرد، عێراق به لای كۆمكاری عه‌ره‌بییه‌وه زۆر گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئێمه پشتیوانی له عێراق ده‌كه‌ین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارم سه‌قامگیری و به‌ره‌و پێچوون هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.