سه‌رۆکی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، ڕاپۆرتی سێیه‌می چاكسازی ده‌گاته په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11 ى 4 ى 2021 ، ریڤینگ هروری، سه‌رۆکی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: چه‌ند رۆژی داهاتوو راپۆرتی تازه، كه راپۆرتی سێیه‌می چاکسازیی حکوومه‌ته، ده‌گاته په‌رله‌مانی كوردستان و ورده‌کاریی هه‌نگاوه‌کانی قۆناغی سێیه‌می چاکسازی، که له‌سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کان کراون، ده‌خرێنه ڕوو.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی چڕی په‌تای كۆرۆنا و هه‌ندێ به‌ربه‌ستی دیكه، له ئه‌نجامدانی كرده‌ییانه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه و هه‌موو كه‌رت و سێكته‌ره‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.