Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:49

لە‌گه‌رمیان باوکێک به‌هه‌ڵه‌ منداڵه‌که‌ی خۆی ده‌کوژێت

کوردستان TV
100%

مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 11 ى 4 ى 2021 ،  لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی شێلان بەئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو 

راشیده‌گه‌ێنێت: بەوتەی باوکی منداڵەکە ناوی (لاهور ئاری فەیزولا ) یە تەمەنی سێ ساڵە بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری جێب لاریدۆیە  لەلای ماڵی خۆیان بەهەڵە شێلاویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.


هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.