ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٠/٤/١١، لیژنه ى روشنبیرى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیى سه‌لمه فاتح سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى و راویژكارى لیژنه‌كه، پێشوازیى له‌لیژنه‌ى پارائۆڵمپى كوردستان كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لیژنه‌ى پاراڵمپیى كوردستان باسیان له‌كێشه‌و گرفته‌كانى خۆیان كرد‌و ڕه‌شنووسى پڕۆژه‌یاساى لیژنه‌ى پارائۆڵمپیى كوردستانیشیان ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان كرد كه بۆ ڕێكخستن و چاودێریكردنى بزافى وه‌رزشیى كه‌مئه‌ندامان له‌كوردستان نووسراوه. لای خۆیانه‌وه سه‌رۆك و ئه‌ندامان و راویژكارى لیژنه‌ى رۆشنبیریى په‌رله‌مان، ئاماده‌یى خۆیان بۆ ههماههنكى و كارى پێكه‌وه‌یى ده‌ربڕى و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌وه‌ى له‌سنوورى ده‌سه‌ڵاتى لیژنهكهیاندابێت هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ده‌بن.
په‌رله‌مانی کوردستان تاووتوێی پڕۆژه‌یاساى لیژنه‌ى پارائۆڵمپی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.