Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:20

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/11 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ،ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاووتوێ کرا.

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێشکەوتنێکی ئابووری دیاری بەدەستهێناوە و ئاماژەی بەوەدا ، کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، پەیامێکە بۆ وڵاتانی عەرەبی کە پێوستە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا، پەرە پێ بدەن، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا .

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کرد و هیوای خواست، کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی گرنگیی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق . جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، خوازیارە باشترین پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.