له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان، به جیا له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم ،سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی و ئوسامه نوجێفی ،سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی قه‌رار و جه‌مال زاری ،ئه‌مینداری گشتیی پارتی پڕۆژه‌ی نیشتمانیی عێراقی و نوری مالكی ،سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوویه‌وه.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕان ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان، به جیا له‌گه‌ڵ ھادی عامری، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی فه‌تح و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی نه‌سر، كۆببێته‌وه.
دوێنێ شه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا، گه‌یشتبووه به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.