Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:38

یەکەم کاروانی ڤاکسینی ڤایزەر گه‌یشته‌ عێراق

کوردستان TV
100%

یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق کە 50 ھەزار دۆزە.

وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە 50 ھەزار دۆز ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر وەک قۆناغێکی یەکەم لە ئەمریکاوە گەیشتووەتە عێراق و گوتی: "لە سبەی دووشەممەوە، ڤاکسینی ڤایزەر لە سەرجەم نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستیی بەردەست دەبێت".

وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی باسی لەوەشکردووە کە ھەر ئەمڕۆ دووشەممە، 200 ھەزار دۆز ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری سینۆفارم دروستکراوی چین دەگاتە عێراق.

ئەمەیش لە کاتێکدایە بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا، 918 ھەزار و 155 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لەو ژمارەیەش 14 ھەزار و 678 کەس گیانیان لەدەستداوە و 809 ھەزار و 663 کەسیش چاکبوونەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.