Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:37

شێخ جەعفەر: ھێزە عێراقییەکان توانای پاراستنی ناوچه‌کانیان نییه‌

موسڵ.. داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر دوو گوند
کوردستان TV
100%


 گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە تویتێكدا رایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكانیان لە زنجیرەچیای حەمرین چەندین حەشارگەی داعشیان وێران كردووە، بەرپرسی لقی 15ی پارتیش لە خانەقین رایده‌گه‌ێنێت: داعش بەو جۆرە بنبڕ نابێت و پێویستە ھەرێم و بەغدا ھەماھەنگی بكەن، چونكە ھێزە عێراقییەكان توانای پاراستنی ئەو ناوچانەیان نییە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا به‌رپرسی لقی 15 ى پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعشیان لە زنجیرەچیای حەمرین بۆردوومان كردووە و زیانیان پێ گەیاندوون و ژمارەیەك چەكداریش كوژراون، لە كاتی بۆردوومانەكەشدا بینراون كاتێك لەو ناوچانە رایان كردووە، چونكە جموجۆڵیان زۆر زیادی كردووە و بوونیان لە ناوچەكەدا زۆر بووە، بەداخەوە ھێزە عێراقییەكانیش توانای پاراستنی ئەو ناوچانەیان نییە، بۆیە پێویستە ھەرێم و بەغدا ھەماھەنگی بكەن و ھێزی ھاوبەش بۆ ئەو ناوچانە دروست بكەن، ئەگەر نا داعش بە بۆردوومان بنبڕ نابێت.

شێخ مستەفا باسی لەوەش ده‌كات: ھێزی عێراقی لەجیاتی پاراستنی ناوچەكە، دەچن باخی كوردەكان لە سنووری خانەقین وێران دەكەن و تێكیان دەدەن بە بیانووی ھەبوونی داعش و دواتر زەوییەكان بۆ خۆیان دەفرۆشن، ئەمەش تەعەدایە لە كورد دەكرێت، ئەوانە ھێندەی سەرقاڵی دژایەتیكردنی كوردن، ئەوەندە سەرقاڵی نەھێشتنی داعش نین، بۆیە دۆخی خانەقین لە ڕووی ئەمنییەوە زۆر خراپە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.