Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:33

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌تی نیشتیمانی له‌کۆبوونه‌وه‌دان

کوردستان TV
100%

كه‌مێك پێش ئێستا ، له‌شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی ده‌ستی پێكرد . 
له‌ ئێستادا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ڕۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی  نیشتیمانی له ‌كۆبوونه‌وه‌دان و پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌  تاوتووێده‌كرێن .

ڕۆژی شه‌ممه‌ 10 ى 4 ى 2021 ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ شاری به‌غدا و له‌هه‌مان ڕۆژدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی عێراقی كۆبۆووه‌ و ئه‌مرۆش كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی له‌به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت و له ‌كۆبوونه‌وه‌كانیشدا پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بوودجه‌ و پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ تاتووتوێ ده‌كرێت . 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.