Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 01:57

هه‌رێمی کوردستان .. ئەمڕۆ چاودێری بینینی مانگ بۆ رەمەزان ده‌کرێت

وەزارەتی ئەوقاف یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکات
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 11 ى 4 ى 2021  چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستیەكان بریار لەسەر دیاری كردنی یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌:  بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهەماهەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەكیەكانمان لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستیەكان بریار لەسەر دیاریكردنی یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: دوای ڕاگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ (بەپێی بەڵگەی شەرعی و زانستی) هیچ كەس و لایەنێ بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.