سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دڵزاری شاعیر پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه رایگهیاند: كۆچكردوو كەسایەتییەكی خاوەن بیروباوەڕ و نیشتیمانپەروەر بوو و، خزمەتێكی زۆری ئەدەب و شیعری كوردی كرد.
ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیری گەورەی گەلەكەمان ئەحمەد دڵزارم پێگەییشت. دڵزاری شاعیر كەسایەتییەكی خاوەن بیروباوەڕ و نیشتیمانپەروەر بوو و، خزمەتێكی زۆری ئەدەب و شیعری كوردی كرد و بەرهەمە نایابەكانی هەردەم لە یادی ئەدەبدۆست و ڕۆشنبیراندا دەمێنێتەوە.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و سەرجەم ڕۆشنبیر و نووسەر و شاعیرانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو دڵزار بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
مسعود بارزانی
10ی نیسانی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.