سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای بابلی خوارووی عێراق رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه گومانده‌كرێت سه‌ر به رێكخراوی تیرۆرستی داعش بن هێرشییان كردۆته سه‌ر پاسێك كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌گوازته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌منی پارێزگای بابلدا هاتووه له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌بی غه‌رق له پارێزگای بابل چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه گومانده‌كرێت داعش بن هێرشییان كردۆته سه‌ر پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌گوازته‌وه به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیان به‌ر پاسه‌كه كه‌وتووه بێ ئه‌وه‌ی هیچ چه‌كدارێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ببێته قوربانی.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه روونیشیكردۆته‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكردووه به لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كان كه دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕایانكردووه و لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.