Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:12

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى له‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى  كرد بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵى ئه‌رێنییان له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هه‌مواركردنى یاساى دادگاى فیدراڵى و دامه‌زراندنه‌وه‌ى دادگاكه‌‌.

له‌ به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/4/10، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق و ژماره‌یه‌كى له‌ دادوه‌ران و سه‌رۆكى دادگاكان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى له‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و به‌تایبه‌تى به‌ڕێز زێدان كرد بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵى ئه‌رێنییان له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هه‌مواركردنى یاساى دادگاى فیدراڵى و دامه‌زراندنه‌وه‌ى دادگاكه‌‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستبه‌كار بێت و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

هه‌ردوولا كۆك بوون كه‌ ئه‌ركى دادگاى فیدراڵى سه‌خته‌ و گرنگه‌ كار و بڕیاره‌كانى و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى سیسته‌مێكى تۆكمه‌ى دادگه‌ر بێت و بڕوا و متمانه‌ى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق به‌هێزتر بكات و هه‌مووان له‌باره‌یه‌وه‌ به‌ ته‌واوى هه‌ست به‌ دڵنیایى بكه‌ن.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌ گرنگى و پێویستیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان دامه‌زاراوه‌ دادوه‌رییه‌كانى فیدراڵ و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌ و چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دامه‌رزاوه‌ دادوه‌رییه‌كانیان تاوتوێ كرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.