Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:26

یەکەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر له‌عێراق دەستی پێکرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، یەکەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغدا پایتەختی عێراق دەستی پێکرد.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە، کۆنگرەکە لە لایەن دەزگای دژەتیرۆری عێراقەوە رێکخراوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر، فەریقی یەکەمی روکن عەبدولوەھاب ساعدی لەگەڵ ژمارەیەک نوێنەری نێردەکانی دیپلۆماتی و، ھەروەھا نوێنەری ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی، بەشداری لە کۆنگرەکەدا، دەکەن.

ئاژانسی ناوبراو زانیاری زیاتری لەبارەی ئەو پرسانە نەخستووەتەڕوو کە لە کۆنگرەکەدا گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەکرێت.

ئەمە یەکەمجارە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە تیرۆر لە بەغدا، بەڕێوەدەچێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.