نوێكراوه‌ته‌وه ...
كه‌مێك پێشتا نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت.
پێشتر فه‌لاح مسته‌قا، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندبوو كه واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا ده‌ست نیشان كراوه‌و سه‌ردانه‌كه‌ش ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌غداو سازدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه.
هه‌روه‌ها فه‌لاح مسته‌فا راشیگه‌یاندبوو كه پێویسته له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و كوردستان سه‌ردان هه‌بێ كه ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها فه‌لاح مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابووكه له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كرێت كه به‌ر له ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بوودجه كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.