بۆ شازده‌مین ڕۆژی له‌سه‌ریه‌ك گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ له ناوچه جیاجیاكانی وڵاتی ژاپۆن به‌رده‌وام بوو.
مه‌شخه‌ڵه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێ وه‌رزشوان و كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی ژاپۆن گه‌یه‌نرایه پارێزگای واكایاما، یه‌كێك له وێستگه‌كانی گه‌شته‌كه له‌م پارێزگایه، تاڤگه‌ی ناچی بوو له شاری ناچیكا سورا كه ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری به‌ناوبانگی ژاپۆنه‌و به‌رزی تاڤگه‌كه‌ش سه‌دوسیی و سێ مه‌تره، گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی وه‌ك نه‌ریتێكی وه‌رزشی و ئۆڵۆمپی له‌سه‌رجه‌م ئۆڵۆمپیاده‌كان سازده‌كرێت.
جێگای باسه خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ پارساڵ به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامنه‌دراو بۆ ئه‌مساڵ دواخرا كه بڕیاروایه له بیستوسێی ته‌مموز تا هه‌شتی ئابی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت .
بۆ شازده‌مین ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ک گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی خولی یارییه‌کانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ به‌رده‌وامه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.