Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 10:15

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوزارەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: کەس ڕێگری لە مافی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی نەکردووە وەک ئەوەی بە پێی یاسا و ڕێکارەکان مافەکانیان پێناسە کراوە. بەڵام دابەشکردنی زەوی، ڕێکاری یاسایی هەیە و ناکرێ بەرپرسانی حیزبیی لایەنێک، لە جیاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەو کارە بکەن و دەسەڵات بۆ مەرامی سیاسی بە کار بهێنن. لەبەر ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری سکاڵامان لە لایەن کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی پێگەیشتووە کە ناویان لەو لیستانەدا نییە کە هیچ هێز و لایەنێک ناتوانێت مافی ئەمانە فەرامۆش بکات.

 ڕاشیگه‌یاند: بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی سەر بە هەر لایەنێک بن، هەمان مافیان هەیە و پێویستە بە بێ فەرق و جیاوازی، هەموو کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی لە سەرجەم شارەکانی کوردستان بە یەک چاو سەیر بکرێن و خزمەت بکرێن ، بەجۆرێک دوای وردبینی کردن و دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی ناوەکان لەلایەن وەزارەتی شەهیدانەوە و گرتنە بەری ڕێکارە یاساییەکان، زەویان پێ ببەخشرێت نەوەک ئەو پرۆسەیەی کە ئێستا بەبێ ئاگاداری و هەبوونی فەرمانی فەرمی وەزارەتی شارەوانی، لە هەندێک شوێن بەڕێوە دەچێت.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئێمە خۆمان بە خەمخۆری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەزانین و داواش دەکەین سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی کوردستان، بۆ خزمەتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەکاربێنین، بە تایبەتی لە سنووری گەرمیان. .

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.