عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان رایدهگهێنێت: بۆ بەردەوامی پرۆسەی خوێندنی ئهمساڵ دوو بژاردە هەن، ئەوانیش مانەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی، یان بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بە شێوەی ئۆنڵاین.
راشیدهگهێنێت: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دوا بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەدەن.
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو 10 ى 4 ى 2021، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە، رێکاری و بڕیاری نوێ لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بدات. لە چوارچێوەیەش بڕیار لەبارەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.