Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:13

حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجە بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان تەرخاندەکات

کوردستان TV
100%


حکومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی بۆ تەرخانکردنی بودجەیەک بۆ بۆ دروستکردنی گۆڕستان و نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان.
لە نوسراوێکدا کە واژووی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە تێیدا هاتووە،  رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی زیاتر لە (580)ملیۆن دینار بە نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەر‌هێنانی وەزارەتی دارایی بەمەبەستی جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەک.
ئەو پرۆژانەی بڕە پارەکەیان بۆ تەرخانکراوە له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتین لە :
-دروستکردنی گۆڕستانی تایبەت بۆ روفاتی 171 ئەنفالکراو لە زێدی خۆیان.
- چاککردنی گۆڕستانی ئەنفالکراوان کە 480 روفاتی ئەنفالکراوانی تێدایە.
- نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ/ بانی مەقان.
- لێدانی بیر بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.