له چوارچێوه‌ی ناسه‌قامگیری سیاسی توركیادا، پارت ولایه‌نه سیاسییه‌كان ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن.
هه‌ر چه‌ند پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات ( ئاكه‌په و مه‌هه‌په) كه هاوپه‌یمانی هاوبه‌شیان به ناوی هاوپه‌یمانی جمهورهه‌یه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له توركیا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی توركیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌م نزیكانه له توركیا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرێت بۆیه خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئاماده كردووه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی داخستنی هه‌ده‌په، به‌ڵام هه‌ده‌په ده‌ڵێ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاری سیاسی و په‌رله‌مانی. هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه زیندانی كراوه، نامه‌یه‌كی بۆ هه‌ده‌په نووسیوه و تێیادا داوای له هه‌ده‌په كردووه له به‌رامبه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له‌گه‌ڵ لایه‌نه دیموكراسیخوازه‌كانی توركیا كار بۆ دروست كردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك به ناوی هاوپه‌یمانی جمهور بكات ئه‌گه‌ر هاتوو هاوپه‌یمانی میلله‌ت( جه‌هه‌په، پارتی سه‌عاده‌ت و ئیی پارتی) پشتیوانی‌یان له هه‌ده‌په نه‌كرد.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئیی پارتی و پارتی سه‌عاده‌تیش هه‌ڕه‌شه‌یان له جه‌هه‌په كردووه كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌پچڕێنێت ئه‌وا ئیی پارتی و سه‌عاده‌ت له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ی جه‌هه‌په( میلله‌ت) ده‌رده‌كه‌ون. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی پارتی سه‌عاده‌ت ته‌مه‌ل كه‌ره‌مۆڵائۆغڵویش ره‌خنه‌ی له به‌رپرسانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌دوای پڕكردنی گیرفانی خۆیان و زیاد كردنی ده‌نگه‌كانی خۆیانن كه‌چی خه‌ڵكی توركیا به‌ده‌ست هه‌ژاری، گرانی و بێكارییه‌وه ده‌ناڵێت و به‌شێكی زۆری خه‌ڵك ناتوانێت بژێوی ژیانی دابین بكات. ناوبراو جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پارتی سه‌عاده‌ت له به‌ره‌ی خه‌ڵكدایه بۆیه ده‌ستی به ئاماده‌كاری بۆ دروست كردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی نوێ به‌ناوی هاوپه‌یمانی بژێوی ژیان كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی جه‌هه‌په كه‌مال قڵێجدارئۆغڵویش سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه پارته‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه له پایزی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرێت بۆیه پێویسته جه‌هه‌په خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده بكات. به گوێره‌ی دوایین بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، له‌و وڵاته به گشتی 20 پارت و لایه‌نی سیاسی بۆیان هه‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.