Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:50

10 ژه‌نه‌ڕاڵی سوپای تورکیا ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%


راگه‌ینراوێكیان له‌باره‌ی مه‌ترسی گفتوگۆ كردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی مۆنترۆ بڵاو كردبوویه‌وه‌.
له‌ كۆتایی حه‌فته‌ی رابردوودا 104 ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی سوپای توركیا دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ مسته‌فا شه‌نتۆپ باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ كاتێك كاناڵی ئیسته‌نبۆڵ دروست كرا، ئه‌و كاته‌ سه‌رۆككۆماری توركیا بۆی هه‌یه‌ به‌ یه‌ك ئیمزا رێككه‌وتنی مۆنترۆ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، راگه‌ینراوێكیان بڵاو كرده‌وه‌.
ئه‌و ژه‌نڕاڵانه‌ له‌ راگه‌ینراوه‌كه‌دا باسیان له‌وه‌ كردبوو كه‌ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر رێككه‌وتنی مۆنترۆ یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا وه‌كو رابردوو رووبه‌رووی كێشه‌ و گرفتی زۆر گه‌وره‌ و نائارامی ببێته‌وه‌ بۆیه‌ نابێت توركیا شتێكی وا بكات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌ تایبه‌تی به‌رپرسانی باڵای ئاكه‌په‌، ره‌خنه‌ی زۆر توندیان له‌و ژه‌نه‌ڕاڵانه‌ كردووه‌ و رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌م راگه‌ینراوه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كار بۆ ئه‌نجامدانی كووده‌تایه‌كی سه‌ربازی له‌ توركیا ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش قابیلی قه‌بووڵ نییه‌.
دواجار رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی توركیا سكاڵای له‌ دژی ئه‌و ژه‌نه‌ڕأڵانه‌ تۆمار كرد و شه‌وی رابردوویش له‌ دژی ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵانه‌ ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدرا و 10 له‌و ژه‌نڕاڵانه‌ ده‌ستگیركران.
رێككه‌وتنی مۆنترۆ رێككه‌وتنێكه‌ تایبه‌ت به‌ رێڕه‌وه‌ ئاوییه‌كانی توركیا و ئاسایشی توركیا و حكوومه‌تی توركیا به‌نیازه‌ وه‌كو چۆن له‌ رێككه‌وتنی ئیسته‌نبۆڵ تایبه‌ت به‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی كێشایه‌وه‌، به‌مجۆره‌یش له‌و رێككه‌وتنه‌ بكێشێته‌وه‌.
ئه‌رده‌لان گۆران

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.