Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:58

ئێران ناوچه‌ به‌رزاییه‌کانی پارێزگای سنه‌ به‌چڕی تۆپباران ده‌کات

کوردستان TV
100%

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: سوپای پاسدارانی  ئێران بێ هیچ جۆرە ئاگادار کردنەوەیەک دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی بەرزاییەکانی کێوی شاهۆ لە ناوچەی سەوڵاوا   له‌پارێزگای سنه‌ ، ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانیی خەڵکی ناوچەکە.
 رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 5 ى 4 ى 2021 ،  هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران  ناوچه‌ بەرزاییەکانی کێوی شاهۆ لە ناوچەی سەوڵاوای پارێزگای سنە.

په‌یامنێری هەنگاو لە سەوڵاوا رایگەیاندووه‌: کە سوپای پاسداران له‌ئێستادا بەرزاییەکانی " هەواری دۆڵە" ی شاهۆ لە نێوان گوندەکانی " دەڵەمەرز" و " دێوزناو" بە خەستی تۆپباران ئەکات.

سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاند کە تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە گوندی " کانی حوسێن بەگ"ی سەوڵاوا جێگیر کراوە و لەوێوە شاهۆ تۆپباران ئەکەن.

بە وتەی دانیشتوویەکی گوندی دەڵەمەرز ئەو تۆپبارانە بێ هیچ ئاگادارییەکی پێشتر و لە ناکاو دەستی پێکردووە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە بۆ ئیشی وەرزێری و باخەوانی یان گیاکەندنی بەهاری چوونەتە ئەو ناوچەیە کە ئەمە بۆتە هۆی نیگەرانیی زۆری خەلکی ناوچەکە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.