مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د بن زاید ئال نھه‌یان، جێنشنی ئه‌بو زه‌بی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی شاندی نێوان ھه‌ردوو وڵاتیان كرد.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له كۆشكی نیشتمان له ئیمارات، رێورسمی پێشوازیكردن به لێدانی مارشی نیشتمانیی ھه‌ردوو وڵات و ته‌قاندنی 21 گولـله تۆپ بۆ مسته‌فا كازمی رێكخراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه دوای رێوره‌سمی پێشوازیكردنه‌كه، مسته‌فا كازمی و محه‌مه‌د بن زاید ئال نھه‌یان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی شاندی نێوان ھه‌ردوو وڵاتیان كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا گه‌یشته ئیمارات و له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن زاید ئال نھه‌یان و وه‌زیری وزه‌ی ئیمارات سوھه‌یل مه‌زروعی پێشوازی لێكرا.
مسته‌فا كازمی به ئامانجی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌بو زه‌بی و تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گرنگ، سه‌ردانی ئیماراتی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.