خانمه شاعیری دیار هه‌نار موفتی، یه‌كێكه له‌و ئافره‌ته قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردوو له رێگه‌ی نوسینه‌كانیه‌وه توانیویه‌تی غه‌م و ئازاره‌كانی كۆمه‌ڵگه باس لێوهبكات و هه‌روه‌ها عه‌شق و دابڕان له شیعره‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه، له‌سه‌ر به‌چاپ گه‌یاندنی یه‌كه‌م به‌رهه‌می نۆبه‌ره‌ی شیعری هه‌نار موفتی، راگه‌یاند" كۆمه‌ڵه شیعری فرمێسكی دابڕان یه‌كه‌م به‌رهه‌می نۆبه‌ره‌ی شیعری هه‌نار موفتیه، به‌م زووانه ده‌كه‌وێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران و هه‌وادارانی شیعری كوردی، به‌و هیوایه‌ین بتوانین گۆشه‌یه‌ك له كتێبخانه‌ی كوردی پڕ بكه‌ینه‌وه و به‌دڵی ئه‌ده‌بدۆستانی كورد بێ".
شایانی باسه ، ئه‌و په‌رتوكه شیعره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتیه‌كان ژماره‌ی سپاردنی 1204 ساڵی 2021 ی پێدراوه له چاپخانه‌ی كه‌مال له سلێمانی به دیزاین و قه‌باره‌یه‌كی جوانی شیعری چاپكراوه.
ژێده‌ر- زاری كرمانجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.