دكتۆر مونزحوارات، نووسه‌رو چاودێری سیاسی ئوردنی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ی شه‌وی رابردوو له ووڵاتی ئێمه كرا، ده‌ستی چه‌ند وڵاتێكی تێدایه .
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئوردنییه گوتی: به‌پێی به‌یاننامه‌ی سوپای ئوردن میر هه‌مزه ئاگادار كراوته‌وه له چالاكییه‌كان دوور بخرێته‌وه به‌وه‌ی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بووه ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌ێنێت كه میر هه‌مزه ڕاگیراوه ، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه ناوبراو چالاكی زۆر هه‌بووه ، ئه‌مه‌ش وا لێكدرایه‌وه كه زیاتر هه‌نگاوی ناوه له‌و ڕۆڵه‌ی له سوپای ئوردنی هه‌یبووه .
هه‌روه‌ها دكتۆر مونزحوارات گوتیشی: سوپای ئوردن و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه میر هه‌مزه ئازاده و زیندانی نه‌كراوه و له‌ژێر گرتنی به زۆر نییه ، ئه‌و كاره‌ش كه‌به بڕیاری جه‌لاله‌تی پاشا دراوه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك له ڕۆڵی خۆی زیاتر هه‌نگاو نه‌هاوێژێت .
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئوردنییه روونیشیكرده‌وه كه یه‌كێك له گیراوه‌كانی دیكه كه‌سێكی گرینگه و له ساڵی 2008 سه‌رۆكی دیوانی پاشایه‌تی ئوردن بووه، ئه‌و كه‌سه چه‌ندین گومانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره ، هه‌روه‌ها كاری بۆ ئه‌جیندای وڵاتان ده‌كرد بۆ كاری گێره‌شێوێنی له ئوردن ، زۆرجاریش باس له‌وه كراوه به‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه كاری بۆ خۆی كردووه كه چۆته چوارچێوه‌ی گه‌نده‌ڵی و چه‌ندین په‌یوه‌ندی ژێر به ژێر و هه‌مه جۆری له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له وڵاتاندا ڕێكخستووه و تۆمه‌تباره به تێكدانی ره‌وشی ئوردن ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی میر عه‌لی شریف ئه‌لحسێن كوڕی زێد ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه ، ئه‌مه كه‌سێكی دیار نه‌بووه لای ئوردنییه‌كان ، به‌ڵام له‌م ماوه‌ی دواییدا له ساڵیادی 24 ی ئادار كه ده‌كاته بۆنه‌ی خۆنیشانده‌كانی ئوردن پێش 10 ساڵ كه ناویان لێ‌نرا به‌هاری عه‌ره‌بی ، به‌م كاره‌ی ئه‌مجاره‌یان كه‌وته ژێر چاودێری حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ، بۆ ساڵیادی ئه‌مساڵ وویسترا ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزرێته‌وه بۆ گێره‌شێونی و هاندانی خه‌ڵكی بۆ سه‌ر شه‌قام و كرده‌یه‌كی ناشه‌رعی ئه‌نجام بدرێت ،كه مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌بوو چه‌ند حكومه‌تێك بهێننه نێو بابه‌ته‌كه و ده‌ستتێوه‌ردان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بكه‌ن ، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كان توانیان چاودێری ڕه‌وشی شه‌قام بكه‌ن و دواتر كۆنتڕۆڵی باروودۆخه‌كه بكرێت ، هه‌روه‌ها چوونی میر هه‌مزه بۆ لای هۆزه‌كان نیگه‌رانی هه‌ندێك ده‌زگای لێكه‌وته‌وه.
فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.