Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 08:51

ئێران 6 هاووڵاتی کوردی له‌سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


سزای سێدارەی شه‌ش بەندکراوی کورد کە رۆژی رابردوو برابوونە ژووری تاکەکەسی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 4ی نیسانی 2021، سزای سێدارەی شه‌ش بەندکراوی کورد کە دوو کەسیان برا بوون و سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبه‌ره‌كان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

هه‌نگاو ناسنامەی ئەو شەش کەسە ئاشکراده‌كات كه‌ئه‌م به‌یانییه‌ له‌سێداره‌ دراون به‌م شێوه‌یه‌: 

1_ ئەحەد نێعمەت وەند خەڵکی ئورمیە.

2_ مستەفا نەسیرخا خەڵکی سەڵماس.

3_ ئیبراهیم نەسیرخا خەڵکی سەڵماس (برای مستەفا).

4_ محەمەد کەریم مه‌حمودی خەڵکی شنۆ.

5_ سادق مەهمی خەڵکی ئورمیە.

6_ میرسولتان ئەمیری خەڵکی شنۆ.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئەم شەش کەسە رۆژی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەیان رەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بنەماڵەکانیان دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دابوو.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.