Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:19

تورکیا گۆرانیبێژێکی کوردی ده‌ستگیرکرد

کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی كورد، سوارۆ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئیسته‌نبۆڵ سه‌رقاڵی گۆرانی گوتنه‌، له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

گۆرانیبێژ سوارۆ دوینێ له‌ تاخی قادیكۆی ئیسته‌نبۆڵ سه‌رقاڵی گوتنی گۆرانی كوردی بوو كه‌ له‌لایه‌ن زابێته‌كانی شاره‌وانییه‌وه‌( كارمه‌ندانی شاره‌وانی) هێرشی كرایه‌ سه‌ر. كارمه‌ند و هێزه‌كانی شاره‌وانی ویستیان ده‌ست به‌سه‌ر ساز و ته‌مبووری سوارۆدا بگرن و سوارۆیش رووبه‌روویان بوویه‌وه‌. به‌ڵام كارمه‌ندانی شاره‌وانی بانگی پۆلیسیان كردووه‌ و پۆلیسیش چووه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ وبه‌ سوارۆی گوتووه‌ تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆرانی كوردیت گوتووه‌ تاوانێكی گه‌وره‌ت كردووه‌. هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ساز و ته‌مووری سوارۆ و سوارۆ بۆ خۆیشی ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ كراوه‌.

333

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.