واین مارۆتۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوە کردووە کە ھێزەکانیان لەسهر داوای حكوومهتی عێراق ماونهتهوه.
گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ رایگەیاند: کە رێز لە سەروەریی عێراق دەگرن و ئاماژەی بەوەش كرد کە ئەرکی ھێزەکانیان لە عێراق، شکستپێھێنانی داعشە.
جهختیشی كردهوه، ئەرکەکانمان بە ھەماھەنگیی لەگەڵ سوپای عێراق، جێبەجێ دەکەین و رێزیش لە سەروەریی عێراق دەگرین.
گوتیشی، ئەرکی ھێزەکانمان لە عێراق، شکستپێھێنانی داعشە کە ئەویش بە ھاوکاریی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە ئەنجام دەدەین.
لەئێستادا سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق نیشتهجێن کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و پێنج سهد سەربازیان ئەمریکین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.