Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:09

ئه‌مریکا: سیاسه‌تمان به‌رامبه‌ر به‌ سیسته‌می ئێس 400 نه‌گۆڕاوه‌

پێویسته‌ توركیا ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌ ده‌ستی ده‌ربخات
کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی راگه‌ینراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌مریكا و توركیا لۆئید ئاشتن و خلووسی ئاكار په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه‌.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا ئاشتن و ئاكار باسیان له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانیان به‌ تایبه‌تی له‌ چوارچێوه‌ی په‌یمانی ناتۆدا كردووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ لۆئید ئاشتن له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا به‌ هاوتا توركه‌كه‌ی گوتووه‌ كه‌ یه‌ك رێگه‌ چاره‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی سیسته‌می به‌رگری ئیس 400ی رووسی هه‌یه‌ و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توركیا ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌ ده‌ستی خۆی ده‌ربخات و كاری پێ نه‌كات.

ئاشتن هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئیس 400 نه‌گۆڕاوه‌ و ئه‌گه‌ر توركیا ده‌یه‌وێت قه‌یرانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات با ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سیسته‌مه‌ بێت.

جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ توركیا سووره‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئیس 400كان و له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ حاڵی حازر له‌گه‌ڵ رووسیا سه‌رقاڵی ئیمزا كردنی رێككه‌وتنێكه‌ بۆ كڕینی كاروانی دووه‌می ئیس 400ی رووسی.

ساڵی رابردوویش ئه‌مریكا به‌ هۆی ئیس 400كانه‌وه‌ گه‌مارۆی به‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا و چه‌ند به‌رپرسێكی توركیادا سه‌پاندبوو.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.