Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:22

بریاره‌ سبه‌ی ئێران 6 هاووڵاتی کورد له‌سێداره‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%


 شەش بەندکراوی بەندیخانەی ئورمیە کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 3 ى 4 ى 2021 ، شەش بەندکراوی خوتنگەکانی 3 و 6ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەیان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم بەندیخانەیە کراون.

ناسنامەی ئەو شەش بەندکراوە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، میر سولتان ئەمیری، سادق مەحی، مستەفا نەسیرخا، ئەحمەد نێعمەت وەند، محەمەد کەریم محەمەدپوور و ئیبراهین نەسیرخا ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیەوە كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌: بەرپرسانی بەندیخانەكه‌ بە بنەماڵەی ئەو 6 کەسەیان ڕاگەیاندووە کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 15ی خاکەلێوە سزاکەیان جێبەجێ دەکرێت.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.