دوای وه‌ستانی خوله‌كانی تۆپی پێی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی یاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، خوله‌كان جارێكی دیكه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌و له هه‌فته‌ی بیستونۆیه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر پێنج و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ئێبار ده‌كات.
ڕیال مه‌درید خاوه‌نی شه‌ست خاڵه‌و له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، ئێباریش به بیستوسێ خاڵ له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ند دێت، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكرد‌و ئیدین هازاردی به‌لجیكی دوای چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی به‌شداری له ڕاهێنانی به‌كۆمه‌ڵی تیپه‌كه كرد، به‌ڵام بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئێبار ناوی له پێكهاته‌ی یانه‌ی شاهانه تۆمارنهكراوهو به‌شداری له یاریه‌كه ناكات.
هاوكات هه‌ریه‌ك له سێرجیۆ ڕامۆس و دانی كارڤاخال و فیدی ڤالڤێردی به‌هۆی پێكان له یاریه‌كه داده‌بڕێن، زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند كه لێره به دواوه پێ ده‌نێنه قۆناغێكی گرنگ كه قۆناغی یه‌كلایی كهرهوهیهو له‌مه‌ودوا هه‌ر یاریه‌كی تیپه‌كه‌ی وه‌كو یاری كۆتایی وایه، زێدان گوتیشی، نزیكه‌ی پازده یاریمان له‌م وه‌رزه ماوه‌و ده‌بێت له هه‌ر یاریه‌ك بۆ بردنه‌وه بجه‌نگین تا ده‌رفه‌تی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین .
ئه‌م ئێواره‌یه ریال مه‌درید میوانداری ئێبار ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.