Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 23:15

لەپارێزگای ئیزمیر 37 کۆچبەر رزگارکران

کوردستان TV
100%

لە شارۆچکەی چەشمە سەربە پارێزگای ئیزمیر، 37 کۆچبەر رزگارکران.

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیزمیر لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە هەواڵی ئەوەیان پێگەیشتووە لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە، گرووپێک کۆچبەر ژیانیان لەمەترسیدایە.

تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان 37 کۆچبەریان رزگار کرد کە لەلایەن هێزەکانی سەر سنووری یۆنان-ەوە رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوونەوە.

دواتر کۆچبەرەکان برانە بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئیزمیر.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.