Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:41

فه‌ره‌نسا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بۆسنه‌ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 
لە گەڕی سێیەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیستودووی قەتەر، هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاڵەوانی مۆندیالی پێشوو، سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی بۆسنەی میوانداری بردەوە.
 لە گێمی یەكەمدا، هەردوو هەڵبژاردە بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستدا، ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا گۆڵێكی بۆ فەڕەنسا تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵە ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی فەڕەنسا لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی چوارەمی پاڵاوتنەكان بۆ حەوت خاڵ بەرزبووەوەو بۆسنەش بە تەنها خاڵێك لە پلەی چوارەم و پێش كۆتایی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.