Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:33

دادگای ده‌ستووری تورکیا ئیدیعانامه‌ی داخستنی هه‌ده‌په‌ی گه‌ڕانده‌وه

‌ ده‌ڵێ پێویسته‌ داواكاری گشتی دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئیدیعانامه‌كه‌دا بكات
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ دادگای ده‌ستووری توركیا له‌ دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له‌سه‌ر كه‌یسی داخستنی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان ( هه‌ده‌په‌) رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و ئیدیعانامه‌یه‌ كه‌ بۆ داخستنی هه‌ده‌په‌ له‌لایه‌ن داواكاری گشتی توركیاوه‌ ئاماده‌ كراوه‌، كه‌م و كۆڕتی تێیادایه‌.

دادگای ده‌ستووری توركیا بڕیاریداوه‌ ئه‌و ئیدیعانامه‌یه‌ كاری پێ نه‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و سه‌رڕاست بكرێته‌وه‌، روانه‌ی داواكاری گشتی توركیا بكرێته‌وه‌. ئیدیعانامه‌ی داخستنی هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر داوای ئاكه‌په‌ و بزۆتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا ( مه‌هه‌په‌) ئاماده‌ كراوه‌ و دوای بڕیاری دادگای ده‌ستووری له‌سه‌ر راده‌ست كردنه‌وه‌ی ئیدیعانامه‌كه‌ بۆ داواكاری گشتی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ره‌خنه‌ی توندی له‌ دادگای ده‌ستووری كرد و رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ دادگای ده‌ستووری توركیایش وه‌كو هه‌ده‌په‌ دابخرێت.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.