Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:56

لە ئەمڕۆوە دەرگای مزگەوتەکان و کلێسا و په‌رستگاکانی دیکه‌ له‌هه‌رێمی کوردستان دادەخرێن

کوردستان TV
100%


لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕایدەگەیەنێن: لەئەمڕۆ پێنج شەممەوە تاوەكو 10 ی 4 ى 2021  ئەم مانگە سەرجەم شوێنە ئایینییەكان دادەخرێن.

لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڵاویكردەوە: سەرجەم شوێنە ئایینییەكان لە (مزگەوت، تەكیە، كڵێسا، پەرستگە) و هەموو شوێنە ئایینییەكانی دیكە دەبن و لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە 1 ى 4 ى 2021 تاوەكو رۆژی شەممە10 ی 4 دادەخرێن.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: رێگە بەهیچ بۆنەو كۆبوونەوەیەكی ئایینی و كۆمەڵایەتی لە ناوەوەو دەرەوەی ئەو شوێنانە نادرێت، هاوشێوەی ناوەندەكانی خوێندن و شوێنەكانی دیكە كە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە داخراون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان و لە هەموو ئایینەكان كراوە، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی هاوڵاتیانی ئازیز بە ئەركی خۆیان هەڵسن و بڕیارەكە لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ئازیزو خۆشەویستە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.