حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌دات ، د.دڵۆڤان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: له‌ته‌واوی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر پشكنینی كۆرۆنا بۆ تووشبووان و به‌ركه‌وتووه‌كان بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت .
راشیگه‌یاند: له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێردا ژماره‌یه‌ك بنكه و سه‌نته‌ری كۆرۆنا كه‌پێشووتر كراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامن له‌كاركردن، له‌ئێستاشدا ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه‌تووشبوون و یاخوود به‌ركه‌وته‌یان هه‌یه بۆ ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجام بدرێت بێ به‌رامبه‌ر .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێردا پشكنین له‌م شوێنانه‌دا ئه‌نجامده‌درێت(
نەخۆشخانەی فریاکه‌وتنی ناوه‌ند/ سه‌نته‌ری شار.نەخۆشخانەی ئیماڕاتی/ سەنتەری شار.
تاقیگه‌ی تەندروستی گشتی ناوەندی/ سه‌نته‌ری شار.بنکەی تەندروستی مەلا فندی/ سه‌نته‌ری شار.بنکه‌ی ته‌ندروستی زانکۆ/ بۆ سه‌فه‌رکردن/ سه‌نته‌ری شار.فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر/ سەنتەری شار.سۆران/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.شه‌قلاوه/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.
بارزان (نه‌خۆشخانه‌ی بلێ).پیرمام/ نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام.چۆمان/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.)
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: بریاره 15 ى مانگی داهاتوو رێژه‌یه‌كی دیكه‌ی ڤاكسین بگاته عێراق و به‌شێ هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دارێژراوه كه‌سه‌ره‌تا بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكان و هێزه‌كانی ناوخۆ و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ده‌درێت ، و دواتیش بۆ هاووڵاتییان به‌پێی رێژه‌ی هاتنی ڤاكسینه‌كه ده‌درێت پێیان .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.