سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكێدا رایگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌كی باش و هانده‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ بێت.
په‌یامی نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراقه‌وه..
به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراقه‌وه، پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكایه‌تی و هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م. هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و ڕێككه‌وتن، مایه‌ی ڕیز و سوپاسن. بۆ چارسه‌ركردنی كێشه‌كان و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و ئاینده‌یه‌كی باشتر، عێراق پیویستی به هاریكاریی هاوبه‌ش و كاری پێكه‌وه‌یی هه‌یه و ده‌بێ هه‌موومان پشتیوانی له‌و ئاراسته‌یه بكه‌ین.
ده‌ستخۆشییه‌كی تایبه‌ت له قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی شاندی دانوستاندنكاری حكوومه‌ت ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به پشوودرێژی و سه‌ركه‌وتووانه دانوستاندنێكی سه‌ختیان تێپه‌ڕاند. ده‌ستخۆشی له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م كه هاوكار و پشتیوانی یه‌كتر و شاندی حكوومه‌ت بوون بۆ جێگیركردنی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراقدا.
هیوادارین هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی یاساكه بن. په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌كی باش و هانده‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ بێت. جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و پێكه‌وه‌ژیان و چه‌سپاندنی مافی هاووڵاتیبوون بۆ هه‌مووان. ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه تا پێكه‌وه له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی وڵات‌دا كار بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2021/4/1
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.