Erbil 17°C ھەینی 02 کانونی یەکەم 13:01

ژماره‌ی تووشبووان به‌ کۆرۆنا له‌ تورکیا زیادی کردووه‌

کوردستان TV
100%

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ توركیا نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆڕۆنا بوونه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ توركیا له‌ زیادبووندایه‌ و له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 39 هه‌زار و 302 كه‌س تووشی كۆڕۆنا بوونه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌م ماوه‌یی رابردوودا 152 كه‌سیش به‌ هۆی كۆڕۆنایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌مجۆره‌ ژماره‌ی گشتی ئه‌وانه‌ی كه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌ كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ بووه‌ به‌ 31 هه‌زار و 537 كه‌س.

تا ئێستا له‌ توركیا به‌ گشتی 3 ملیۆن و 317 هه‌زار و 182 كه‌س تووشی كۆڕۆنا بوونه‌.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا فه‌خره‌دین كۆجا رایگه‌یاندبوو كه‌ رێژه‌ی كۆرۆنای گۆڕاو له‌ توركیا بۆ سه‌دا 75 زیادی كردووه‌.

ئه‌رده‌لان گۆرا

ئه‌رده‌لان گۆران

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.