سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌به‌ر هه‌نگاوه‌كانی توركیا و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ربه توركیا، بۆردمان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی بۆلگاریه‌ن ملیتاری بڵاویكرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی حه‌فته‌ی رابردوو توركیا و رووسیا بۆ كردنه‌وه‌ی سێ رێڕه‌وی مرۆڤی بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆڤی له ئیدلێب رێككه‌وتبوون، به‌ڵام توركیا و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ربه توركیا رێگه ناده‌ن كه خه‌ڵك سوود له‌و سێ رێگه‌یه وه‌ربگرێت و هه‌روه‌ها رێگه ناده‌ن هاوكاری بگاته دانیشتوانی ناوچه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه رووسیا ده‌ڵێت توركیا به ئه‌نقه‌ست رێگه به خه‌ڵك نادات كه‌ڵك له‌و رێڕه‌وانه وه‌ربگرێت، هه‌ر بۆیه رووسیایش وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیا، دووباره ده‌ستی به هێرش كردنه‌وه سه‌ر پێًگه‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ربه توركیا له ئیدلێب كردووه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردووه كه به‌هۆی بۆردمانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆرگه‌وره به گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه توركیا كه‌وتووه. جێگای ئاماژه پێكردنه كه حه‌فته‌ی رابردوویش رووسیا 4 كه‌شتی جه‌نگی دیكه‌ی روانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی له نزیك به‌نده‌ری لازقییه كردبوو و شاره‌زایانیش باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئه‌مه ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره له ئیدلێب و رزگاركردنی یه‌كجاره‌كی ئیدلێب له ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كان و توركیا.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.