رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌رده‌وامن له‌ده‌ستگیر كردنی ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی كه‌به‌شدارییان له‌ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا كرده‌وه.
هه‌نگاو راشیدهگهێنێت: بە ئاشکرابوونی ناسنامەی یەکێکی دیکە لە گیراوانی نەورۆزی بانە ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە پێنج کەس و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانیش بەهێزە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 25 ى 3 ى 2021 ، هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانە سەر گوندی “یاکوباوا” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بانەوە، لاوێکی تەمەن 24 ساڵی دیکەش بە ناوی “جەلیل خودایی” خودایی دەستگیر كراوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم زانیاریانە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووه: کە ئەگەری ئەوەی کە ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان زیاتر بێت لە ئارادایە.
رێكخراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كهناسنامەی پێنج کەس لەدهستگیر كراوانی بانە کە هەتا ئێستا ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە:
1_ هاوژین قادری 30 ساڵ
2_ پەرویز قادری 26 ساڵ
3_ ڕێبوار قادری 34 ساڵ
4_ بێهرووز قادری 30 ساڵ
5ـ جەلیل خودایی 24 ساڵ
هه‌روه‌ها رێكخراو هه‌نگاو راشیدهگهێنێت: ئەم پێنج کەسە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و سەرباری بەدواداچوونی بەردومی بنەماڵەکانیان، هیچ هەواڵێک لە سەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەر دەست دا نییە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە 10 هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، مەریوان و شنۆ هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا یەک کەسیان ئازاد کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.