Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:15

راگه‌یه‌ندراوی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 30/3/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پاریس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق و دۆخی پێكهاته‌کان و ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستی دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرده‌وه‌ و به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وله‌تی دژی داعش و هاوكاری و یارمه‌تیدانی عێراقیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ پێویست زانی.

باسکردنی هاریكاری و هاوبه‌شیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاركردن له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌دا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.