Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 03:51

په‌رله‌مانی کوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازە یاسای بەرهەمە خۆماڵییەکان ده‌دات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی تاووتوێكردن و وەرگرتنی تێبینی و سەرنجەكان لەسەر پێشنیازە یاسای بەرهەمە خۆماڵیەكان،   كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان لێژنەی كاروباری یاسایی و لێژنەی وزە و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
له‌راگه‌یاندراوێكی هه‌ردوو لێژنه‌كه‌دا هاتووه‌: كه‌لەكۆبوونەوەکەدا تاووتوێی ئامادەكردنی راپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرهەمە خۆماڵیەكان لە هەرێمی كوردستان / عێراق كرا.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: پاش تاووتوێکردنی سەرجەم ماددە و بڕگەکانی پێشنیازە یاساکە، راپۆرتی کۆتایی ئامادەكرا بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.