Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 03:47

مانچسته‌رسیتی: له‌ کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ ریزه‌کانی یانه‌ به‌جێده‌هێڵێت

کوردستان TV
100%


یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ڕایگه‌یاند، له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ به‌فه‌رمی ڕیزی سیتی زێنز به‌جێده‌هێڵێت.
 ئیداره‌ی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌گوێرۆ له‌ هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مان سیتی ته‌واو ده‌بێت و گرێبه‌سته‌كه‌شی نوێ ناكاته‌وه‌و به‌فه‌رمی ڕیزی یانه‌كه‌ به‌جێده‌هێڵێت، به‌ڵام نازانرێت په‌یوه‌ندی به‌ چ یانه‌یه‌ك ده‌كات.
 به‌م دواییه‌ش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی ئینته‌رمیلان و یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان گرنگی به‌ ئه‌گوێرۆ ده‌ده‌ن و ئاماده‌ن له‌ هاوینی داهاتوو ئۆفه‌ری پێشكه‌ش بكه‌ن.
 جێگای باسه‌ ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ له‌ ساڵی دووهه‌زارویازده‌ له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مان سیتی كردو له‌ كۆی384 یاری به‌ درێسی یانه‌كه‌ 257  گۆڵی تۆماركردووه‌و حه‌فتاوسێ گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروست كردووه‌ .

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.