دوای ھێرشەکەی شەوی رابردووی سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پێنجی پردێ، فەرماندەی میحوەرکە رایدهگهێنێت، لێکۆڵینەوە بەردەوامە و مووشەکەکانیش لە ژێر دەسەڵاتی حەشد و ھێزە عێراقییەکانەوە ئاراستە کراون.
نووری حەمە عەلی، فەرماندەی میحوەری پردێ بهماڵپهری فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاندووه: دوای ئاراستەکردنی مووشەکەکانی شەوی رابردوو، ھێزی پێشمەرگەش وەڵامیان داوەتەوە و مووشەکەکانیش لە نزیک پردێ و ئەو ناوچەیەی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و حەشدی تورکمان و ھێزە عێراقییەکانەوە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کراون.
دەشڵێت: راستەوخۆ دوای کەوتنی مووشەکەکان، پێشمەرگە بێ وەڵام نەبووە و تەقەیان بەو ئاراستەیە کردووە کە مووشەکەکان لێوەی ھاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.