دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین جار دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 دواخرا، له ئێستادا واژۆ بۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆده‌كرێته‌وه.
په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح حامد مووسه‌وی رایگه‌یاند: بۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای بودجه، ده‌ستكراوه به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆببێته‌وه و پرۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرێت.
گوتیشی، به بڕوای ئێمه چوارشه‌ممه یان پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كه ساز ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشووتر هه‌ر یه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی فه‌تح، دەوڵەتی یاسا، نەهجی وەتەنی و نەسر له سه‌ر چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كی پرۆژه‌یاساكه ناڕازین و بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش ده‌نگدان به پرۆژه‌یاساكه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.