به‌هۆی ئه‌و پێشوازییه لاوازه‌ی بۆ ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له عێراقدا هه‌یه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق دڵنییان به هاووڵاتییان ده‌دات له باشی و سه‌لامه‌تی جۆری ئه‌و ڤاكسینانه‌ی هاورده‌ی عێراق كراون و رایگه‌یاند تا ئێستا هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ڤاكسینه‌كان ده‌رنه‌كه‌وتووه، داواش له هاووڵاتییان ده‌كات بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا ڤاكسینه‌كه له خۆیان بده‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌نته‌ری ته‌ندروستی به‌غدا ده‌ستیكردووه به پێكووتینی هاووڵاتییان به مه‌رجی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی و ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه كه نابێت له 18 ساڵ كه‌متر بێت به‌ڵام هاووڵاتییان دوودڵن له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و به گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێستا ژماره‌یه‌كی كه‌می هاووڵاتییان ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌رخ جاسب حیجامی به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی ڕاگه‌یاندووه له به‌ری كه‌رخی شاری به‌غدا تا ئێستا نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 400 كه‌س پێكووته‌ی دژه كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، له تێكڕای عێراقیش تا ئێستا 10 هه‌زار و 470 كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه به به‌راورد به بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه چه‌ند چین و توێژێك ناتوانن ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌ستیارییان به‌رامبه‌ر به به‌كارهێنانی پێكووته و ده‌رمان هه‌یه و منداڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رگری له‌شیان زۆر لاوازه.
دووپاتیشی كردۆته‌وه راسته له سه‌ره‌تادا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له به‌كارهێنه‌رانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام ئه‌م نیشانانه ئاسایین و دوای دوو رۆژ نامێنێت له‌وانه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌كارهێنه‌ره‌كه و هه‌وكردنی شوێنی پێكووتهكه به‌ڵام به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌م نیشانانه ئاسایین و زیانی لاوه‌كی نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.